
دیمەنێک لە شاری هەولێر لە کاتی خۆڵبارین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی ژینگە هۆشداری لە خراپی دۆخی ژینگەی عێراق دەدات و دەڵێت: بەپێی داتاکان ئەمساڵ بۆ ڕێژەی کەمبارانی خراپترین ساڵ بووە و دیاردەی خۆڵبارین زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: جیهان ڕووبەڕووی گۆڕانکاری خێرای کەشوهەوا دەبێتەوە، چەند ساڵێکە ئەو گۆڕانکارییە لەسەر عێراق بە تەواوی دەرکەوتووە. بەدیاریکراوی ئەمساڵ کەمی ڕێژەی بارانبارین لێکەوتەکانی دەرکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: د.ڕێبەر مزوری، پسپۆڕی ژینگە و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا میدیای وت، لەمێژووی 25 ساڵی ڕابردوودا هەرگیز کەمبارانی بەو ئاستە تۆمار نەکراوە. ساڵی 2024 بۆ 2025 خراپترین ساڵی مێژووی سەدەی ڕابردووی عێراق بووە. ئەمەش وا دەکات دیاردەی خۆڵبارین بە درێژایی وەرزی هاوین بەردەوام بێت.
- ئەو خۆڵبارینەی ئێستا ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی ئاستی شێ لە بیابانەکان، هەر کاتێک بایەکی بەهێز لە بیابانەکان بدات ئەو تۆز و خۆڵە بە زوویی دیاردەی خۆڵبارین دروست دەکات و دەگاتە کوردستان.
- بەپێی بنەمای زانستی، "بەگوێرەی شوێن" لە 400 ملیم کەمتر باران ببارێت، ئەو ناوچەیە وشکە ساڵی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەردەوامی خۆڵبارینی ئەم چەند ڕۆژە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی دەڵێت: بڕێکی باش هەوری کەڵەکە لە ناوچەکانی کەرکووک، تکریت و ئەنبارەوە بەرەو هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان بەڕێوەیه، ئەمشەو ئەگەری بڕێکی کەم باران و هەورە بروسکە هەیەو خۆڵبارینیش بەنیوە کەم دەبێتەوە، سبەی کاریگەری پەستان نزمی خەماسینی بەتەواوی کۆتایی دێت و بەهاتنی هەوایەکی تاڕادەیەک فێنک لە تورکیاوە خۆڵبارین ڕادەماڵێت و لە پاش نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە بەتەواوی ئاسمان پاک دەبێتەوه.
باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە، خۆڵبارینێکی چڕ چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەنیا لە کەرکووک بە هۆی خۆڵبارینەوە 94 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






