
دراوی عێراقی جۆری 50 هەزار دیناری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان کردووە، هیچ تێبینییەکی نەبووە و لەبارەی خەرجکردنی پارە نووسراوی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. سوودانیش ڕەزامەندی خەرجکردنی دەربڕیوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی کوردستان، ماوەی سێ ڕۆژە پێداچوونەوە بە لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری خەرجکردنەکە نەدراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆش تەیف سامی، تاوەکو کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ لەشوێنی کارەکەی لە وەزارەت بووە و دەوامی کردووە، بەڵام واژۆی لەسەر ناردنی پارە نەکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی هەر ئەمڕۆ لە بەغدا تەیف سامی، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق کردووە کە لەبارەی قەیرانی دارایی و نرخی نەوت گفتوگۆیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەڕووی تەکنیکی و سیاسییەوە خەرجکردنی مووچە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە و لسیتەکە کێشەی نەبووە. تەنیا وەزارەتی دارایی عێراق خۆیان کێشەی ئیدارییان هەیە بۆیە ناردنی پارە دواکەوتووە.
کاردانەوەکان: ئاڤا زانیویەتی ئەگەر سبەی سێشەممە پارە لەلایەن بەغداوە نەنێردرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێک ڕەوانەی بەغدا دەکات و دەست بە دروستکردنی فشار دەکات، بزانن بۆچی تا ئێستا نەنێردراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە پرسەی کوڕی ئەیاد عەلاوی، قسەی بۆ میدیاکان کرد و لەبارەی مووچە گوتی: ئێمە لەلای خۆمان ئەوەی لەسەرمان بووە ئەنجاممان داوە، ئەركی خۆمان جێبەجێ كردووە و هیوادارین حكومەتی عێراقی فیدڕاڵیش ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات
ئەمەش بزانە: ئێستا لە عێراق مشتوومڕێک درووست بووە، لەنێوان هەندێک لە پەرلەمانتاران و تەیف سامی و حکومەت، لەسەر بابەتی پارە ڕاکێشانیان لە بانکەکان بۆ مووچە و قەیرانی دارایی، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





