فایلی خەڵک؛ دوای ڕاپۆرتێکی ئاڤا پارکێکی هەولێر لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە
- ژینگە
- 6 ئایار
دیمەنی ناو پارکی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا، پارکێکی قەرەباڵغ لە هەولێر پاک دەکرێتەوە و تەواوی ئەو سەرپێچییانەش هەڵدەگیرێن کە لە نزیک پارکەکەوە هەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: پارکی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر یەکێک لە قەرەباڵغترین پارکەکانی هەولێرە. ڕۆژانە دەیان دوکانداری بازاڕەکە و خەڵکی دیکە بۆ پشوودان ڕووی تێدەکەن، پارکەکە بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەیناڵد، هەروەها لەنێو پارکەکە زبڵ و خاشاکی زۆر هەبوو، ئاڤا میدیا گرفتەکەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار.
زانیاریی تایبەت: دوای ئەوەی ئاڤا میدیا لە گەشتی کاتژمێر حەوتی هەوراز گوڵپی، باسی نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارکەکە کرد، وێنە و ڤیدیۆکانی پارکەکەی ڕادەستی کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر کرد، ڕاستەوخۆ دەست بە پاککردنەوەی پارکەکە کرا.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێبین ئەحمەد، بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیا گوت: ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی 10 ژینگەپارێز پارکەکەیان لە زبڵ و خاشاک پاککردووەتەوە، جگە لەوەش تەواوی باخچە و دارەکانی نێو پارکەکە ڕێکخراونەتەوە.
- جگە لە پاککردنەوەی پارکەکە، ئەو کەلوپەل و شتانەی لە پشت دیواری پارکەکەوە بەشێوەی سەرپێچی دانرابوون، تیمەکان لایان بردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






