
دیمەنی پارەی 25 هەزار و هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی بەڕێوە دەچێت و تاوتوێی پرسی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار و نرخی کارەبای 24 کاتژمێری و وردبینی لە ڕاپۆرتی هاوبەشی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی هەولێر و بەغدا دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی کوردستان بە ئاڤا ڕاگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سبەی لە میانی کۆبوونەوەکە ڕاپۆڕتێک تێروتەسەل لەبارەی دۆخی دارایی و میزان موراجەعەی مانگی پێشوو و هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەش لەلایەن بەغداوە دەخاتەڕوو.
دواتر گفتووگۆ لەسەر دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە دواکەوتنی مووچە و نەهێشتنی بیانووەکانی بەغدا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا ئەوەشی زانیوە کە هەر لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی نرخێکی گونجاو بۆ پرۆژەی ڕووناکی کە بڕیارە کارەبای هەموو شارەکانی کوردستان بکات بە 24 کاتژمێری.
بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت، واتا وەزارەتەكان ڕادەسپێردرێن بۆ هەماهەنگی و هاریكاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی كوردستان لە 1.1 تا 3.31ی 2025 ئەمساڵ لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە