
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەغدا ئەمڕۆش پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەنارد و هۆکاری نەناردنیشی ئاشکرا ناکات. ئاڤا پەیوەندی بە چەندین بەرپرسی کورد لە بەغدا کرد، ئەوانیش دەڵێن "بەغد وەڵاممان ناداتەوە".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی زۆری بۆ بابەتەکە کرد و پەیوەندی بە چەندین بەرپرسەوە کرد، وتیان بەرپرسانی بەغدا تەنانەت وەڵامیش نادەنەوە، هیچ هۆکارێکیش ناڵێن کە بۆچی پارە نانێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچەی مانگی چوار هیچ کێشەیەکی نەبووە و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئەرکەکانی خۆیان لە بابەتی داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە بەجێ گەیاندوون.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێ: ڕاستە کێشەی پارەی کاش - نەقد لە عێراق هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق لە هەموو بارودۆخەکان مووچەی فەرمانبەرانی خۆی داوە، بۆیە نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان پەیوەندی بە پارەی کاشەوە نییە، بەڵکو تەیف سامی ترسی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، کە یەک دوو مانگ پێش ئێستا کاتێک وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە، هەر لە ئاڤا میدیا پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستا کرد و وتی بەرپرسانی بەغدا لەگەڵ کوردستان نیەتیان پاک نییە و بەمزووانە کێشە بۆ مووچە دروست دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت