حکومەتی سووریا لەڕێگەی قەتەرەوە مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئایار

ئاڵای وڵاتانی قەتەر و سووریا
ئاڤا نیوز
محەممەد بوسر بەرنییە، وەزیری دارایی سووریا ڕایگەیاند، قەتەر مانگانە بڕی 29 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی سێ مانگ وەک پاڵپشتی دارایی دەبەخشێتە حکومەتی سووریا، ئەمەش بۆ ئەوەیە بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، محەممەد بوسر بەرنییە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، حکومەتی سووریا لە چوارچێوەی ئەو بەخشینە داراییەی کە لە قەتەر وەری دەگرێت، مووچەی فەرمانبەرانی کەرتەکانی تەندرستی، فێرکردن، کاروباری کۆمەڵایەتی، خانەنشینی سەربازیی و مەدەنی پێ دابین دەکات.
- باسی لەوەشکردووە کە، "بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دارایی و دروستکردنی متمانە بە سیستمی دارایی وڵاتەکەمان".
زانیاریی زیاتر: بەخشینەکە لەلایەن پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، ھاوکات ستایشی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە، لەوەی ئەم بەخشینەی داراییەی قەتەر بۆ حکومەتی سووریا لە سزاکانی سەر سووریای ھەڵگرتووە.
ئەمەش بزانە: ئەگەری ھەیە بەخشینە داراییەکەی قەتەر بۆ حکومەتی سووریا، درێژ بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






