پەرلەمانتارێک: عێراق دەیەوێت بە نەدانی مووچەی هەرێمی كوردستان كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە
- بزنس
- 9 ئایار

دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق دەیەوێت بە دەستبردن بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت دروستبووە، بەجێگەی پەنابردن بۆ یەدەنگی بانكی ناوەندی.
وێنە گەورەكە: سەرەرای تێپەڕبوونی 9 ڕۆژ بەسەر مانگی ئایاردا، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە، ئەوەش لە كاتێكدایە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان و فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێكردووە.
هۆكارە زانراوەكان: پێشتر حكومەتی فیدڕاڵی ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دابەزینی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار ئەو نرخەی كە لە بودجەی گشتیدا دیاریكراوە، ئاستی كورتهێنان لە بودجەی گشتیدا بەڕێژەیەكی زۆر كەڵەكە دەبێت و گرفت بۆ داهات و خەرجی دروست دەكات.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لەوەتەی 22ـی نیسانی 2025ـەوە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستانی بۆ حكومەتی فیدڕاڵی ناردووە، كەچی تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، نەك هەر هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی كوردستان نەناردووە، بەڵكو نووسراوی خەرجكردنی پارەی مووچەش لە لایەن وەزارەتی داراییەوە واژۆ نەكرا كە ئەمە جێی نیگەرانییەكی زۆرە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، حەقیقەتەكە ئەوەیە؛ عێراق پێی حەیفە مووچە بۆ خەڵكی كوردستان بنێرێت و هەر كاتێك داهاتەكانی عێراق كەم دەبێتەوە، لەجیاتی ئەوەی دەست بۆ بەكارهێنانی یەدەگی بانكی ببات، دەست بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان دەبات و بەم ڕێگەیە كورتهێنانەكەی پێ پڕ دەكاتەوە، جێی نیگەرانییە كەسانێكیش هەن لە ناوخۆی كوردستان پاساو بۆ دواخستنی مووچە لەلایەن بەغدا دەهێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






