
نا جێگیری بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە ناجێگیریی بەردەوامە و پسپۆرانیش دەڵێن؛ بەهاکەی پەیوەستە بە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە و پێشبینیكردن بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئەستەمە.
لێدوانی فەرمی: نازم محەممەد، بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوە لە شاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەڵبەز و دابەزی زۆری كرد بەیانییەكەی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 141 و 650 دینار بوو، بەڵام ئێوارەكەی بەهاکەی گەیشتە 142 هەزار و 700 دینار ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو داخراوە نەهای هەمان نرخی پێنجشەممەیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی پسپۆران هەڵبەز و دابەزی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار پەیوەستە بە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە، ئەگەر نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوام بێت، بانكی ناوەندی ناچار دەبێت دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە ئەمەش كار دەكاتە سەر بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەنگۆی ئەوە هەیە كە بانكی ناوەندی بەهای فەرمیی دینار بەرامبەر بە دۆلار بكاتە 142 هەزار دینار كە ئێستا 132 هەزار دینارە، ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرچاو دادەبەزێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






