
دیمەنی پووچەڵکردنەوەی مینێک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەزگای مین دانیشتوانی چەند ناوچەیەک لە دەڤەری باڵەکایەتی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی بەهۆی لەناوبردنی ژمارەیەک مین لە چالاکییەکی نزیک چیای بەردەبووک دەنگێکی گەورە دێت و مەترسی نییە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ڕابردووی عێراق، ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی کوردستانیان مینڕێژ کرد، بەشێک لەو مینانەی سبەی دەتەقێنرێنەوە لە کێڵگە مینەکان هەڵگیراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: موخلیس شەریف، سەرۆکی تیم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین لە سۆران بە ئاڤا میدیای وت، وا بڕیارە بە سێ قۆناغ لەماوەی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو 14 هەزار پارچە مین بتەقێنرێنەوە، بەو هۆیەوە لە هەریەکە لە ناوچەکانی قەزای چۆمان، ناحیەی گەڵاڵە و سمیلان دەنگی دەبیسترێت و هیچ مەترسی نییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو تەقەمەنیانە بەشێکیان لە ناوچە مینڕێژکراوەکانی کوردستان کۆکراونەتەوە، بەشێکی دیکەیان لەگەڵ ئەو ترێڵە پڕ ئاسنانە هێنراون کە لە ناوچەکانی موسڵ و ناوەڕاست و خوارووی عێراق کۆکراونەتەوە و بۆ کارگەکانی شیش هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام پێیان زانراوە و تەسلیمی دەزگای مین کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






