
هەردوو ئاڵای عێراق و سووریا لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە تەیف سامی ڕەزامەندی دابێت لەسەر دابینکردنی مووچە بۆ خەڵکی سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و خراپی دۆخی دارایی ئەو وڵاتە، چەند وڵاتێکی عەرەبی لەنێویاندا قەتەر، مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەشی حکومەتی نوێی سووریا دەکەن بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع بەتایبەت بۆ دابینکردنی مووچە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵکی سووریا داوە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و درۆیەکی شاخدارە.
دووپاتیشی دەکاتەوە سیاسەتی دارایی لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و تەنیا لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دامەزراوە، هیچ بڕیارێک سەبارەت بە مووچە یان هاوکاریی دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی فەرمیدا نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە و ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق خۆی کێشەی کورتهێنانی بودجە و کەمی پارەی کاشی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، سەرەڕای ئەمە هەرچەندە 12 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنج تێپەڕیوە، کەچی هێشتا وەزارەتی داریی عێراق پارەی مووچەی مانگی چواری خەڵکی کوردستانی نەناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش