وەزیرێکی کورد لەبارەی مووچە: کێشەی تەکنیکی هەیە و بەزووترین کات چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 12 ئایار
خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی چوار و گفتوگۆیان لە سوودانی ڕایدەگەیێنێت، کێشەی تەکنیکی هەیە، هەموو لایەک لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا 12 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنجدا تێپەڕیوە کەچی هێشتا حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی چواری بۆ مووچەخۆرانی کوردستان نەناردووە، بە فەرمی و نافەرمیش ئاماژە بە هیچ هۆکارێک ناکات، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە،
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق کە کوردە، لەبارەی کێشەی مووچە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کێشەکان بەرەو چارەسەر دەچن و لە ماوەیەکی کورتدا چاسەر دەکرێن. هەموو لایەک لەسەر هێڵین تا ئەو کێشە تەکنیکییەی هەیە چارەسەر بکرێت".
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 11-5-2025، لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی کورد دا هەوڵ دەدەن ئەمڕۆ دووشەممە 12ی مانگ پارەی مووچە بنێرن، ئەمە بەپێی قسەی وەزیرێکی کورد کە بۆ ئاڤا قسەی کردبوو، بەڵام سەرەرای بەڵێنەکە ئەمڕۆش هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەنێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
40 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە