
ئاودانی سەوزە بە ئاوی قورس
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی چاودێری کشتوکاڵ لە نزیک هەولێر، دەیان دۆنم سەوزەیان تێکدا کە بە ئاوی ئاوەڕۆ بەرهەم دەهێنران و دوو کەسیش دەستگیر کران.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-01-12، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کێشە ژینگەییەکانی هەولێر و دهۆک، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی ئەو دوو پارێزگایە. چەند بڕیارێکی دەرکرد؛ یەکێک لە بڕیارەکان تایبەت بوو بە تێکدانی هەموو ئەو کێڵگانەی بە ئاوی قورس سەوزەی لێ بەرهەم دێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەکانی توڕەق و باغەمنارە نزیکەی 50 دۆنم کێڵگەی سەوزەمان تێکدا، کە بە ئاوی ئاوەڕۆ بەرهەم دەهاتن و دوو کەسیش دەستگیر کران. هاوکات دەستگیرا بەسەر پێنج ماتۆڕی ئاو.
- هێمن سەید موراد ئەوەش دەڵێت: ئەو زەوییانەی تێکدراون، سێیەم جارە لیژنەکان تێکی دەدەن، بەڵام پێشووتر بەهۆی ئەوەی کەس خۆی لێ نەدەکرد بە خاوەن بە زەحمەت دەمانتوانی خاوەنەکەی بدۆزینەوە، ئەمڕۆ دوو کەس لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کراون و ڕەوانەی دادگە کراون.
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزەی بەرهەمهاتوو بە ئاوەی ئاوەڕۆ تێکدران و 36 کەسیش درانە دادگە. ئەم پرۆسەیە بەردەوامی هەیە؛ ئەمەش بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






