هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی نیسان بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە
- بزنس
- 12 ئایار

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە، هەناردەی عێراق لە نەوتی خاوی گواستراوە لە ڕێگەی دەریاوە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بۆ 3.30 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی یەکەی توێژینەوەی وزە کە بارەگاکەی لە واشنتنە، هەناردەی عێراق لە نەوتی خاو لە مانگی ڕابردوودا بۆ 3.30 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بووەتەوە بەراورد بە مانگی ئازاری ڕابردوو کە 3.27 ملیۆن بووە لە ڕۆژێکدا.
ژمارەکان وادەڵێن: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان مانگدا، هەناردەی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگی نیسان بە بڕی 212 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا 3.51 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
- بەگشتی، تێکڕای هەناردەی نەوتی خاوی عێراقی لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو بۆ 3.34 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا هەناردەی نەوتی عێراق 3.42 ملیۆن بووە لە ڕۆژێکدا.
- هەناردەی نەوتی خاوی گواستراوە بە دەریا بۆ هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، کوێت، قەتەر و لیبیا لە ماوەی مانگی نیسان لەسەر بنەمای مانگانە پاشەکشەی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا هەناردەی عێراق، جەزائیر و عومان بەرز بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






