وەزارەتی دارایی: بۆ مانگی پێنج زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین داخڵی لیستی مووچە دەكرێن
- بزنس
- 13 ئایار

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە زیاتر لە 10 هەزار و 200 مامەڵەی خانەنشینان تەواو کراوە و بۆ مانگی پێنج زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیكە داخڵی لیستی مووچە دەكرێن و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەكرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 13-5-2025، بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنەنشین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەرچی زوو تەواوکردنی دۆسیەی خانەنشینان کردەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێکكارانەی پێشتر کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گیراونەتەبەر کە خۆی لە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و کاراکردنی سیستەم و دابینکردنی فەرمانبەر و زیادکردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبینیەوە.
- وەزیری دارایی داوای کرد پەلە بکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار و 200 مامەڵەی خانەنشینان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، داواش لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






