
یەکێک لەو نەخۆشخانانەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون چارەسەری تێدا وەردەگرن
ئاڤا نیوز
کۆی گشتیی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ئەمساڵ لە عێراق گەیشتە 73 تووشبوو، پشکی شێر بە پارێزگای زیقار کەوتووە بە ڕێژەی 34٪ لە کۆی تووشبووان.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، تاوەکو ئێستا 73 تووشبوو تۆمارکراون و 5 کەسیش گیانیان لەدەست داوە، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ گیانی لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: د. سائر ئەسەدی، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڤێرتێرنەری لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ سێیەم ساڵ لە دوای یەک پارێزگای زیقار لە پێشەوەی سەرجەم پارێزگاکان دێت لە ڕووی ڕێژەی تووشبوون نە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، ئەمساڵ لە کۆی 73 تووشبوو 25 تووشبوو لە زیقار تۆمار کراوە لەوانەش یەک گیانلەدەستدان.
هۆکارە زانراوەکان: خراپی هۆشیاریی تەندروستی لای هەندێک لە بەخێوکەرانی ئاژەڵ و خراپی پاکوخاوێنی ناو کێڵگەکان، بووەتە ژینگەیەکی لەبار بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بەتایبەتی تای خوێنبەربوون .
خاڵە ئەرێنییەکان: تاوەکو ئێستا تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی نەجەف و سەڵاحەددین تۆمار نەکراوە.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2023 نزیکەی 580 تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران، لە ساڵی 2024یش 202 حاڵەت تۆمار کراون.
لەلایەکی دیکە: ڕێککەوتی 10ـی 5ـی 2025، تەندروستیی دهۆک، تۆمارکردنی یەکەم گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ بوو.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات





