
کۆبوونەوەی سندوقی کەشوهەوای سەوزی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
سندوقی کەشوهەوای سەوزی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا بەمەبەستی هاوکاری عێراق لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەبڕی 1.3 ملیار دۆلار هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سندوقی کەشوهەوای سەوز یارمەتی پێشکەشی ئەو وڵاتانە دەکات کە گۆڕانی کەشوهەوا بە توندی کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە، ئەوەش بەو ئامانجەیە کە بتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا خۆیان بگونجێنن و گۆڕانکارییەکان کەمتر کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستبکات.
لێدوانی فەرمی: هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، سندوقی کەشوهەوای سەوز (GCF)ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی داوە بەبەهای 1.3 ملیار دۆلار پشتیوانی بەرنامەی عێراق بۆ پشتیوانی کەشوهەوا بکات، ئەو پارەیەش بۆ ئەو پڕۆژانە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێن کە ڕۆڵیان لە کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا دەبێت.
- بە وتەی وەزیری ژینگە ئەو پارەیە لە پڕۆژەی جیاوازی وەزارەتەکان، کەرتی کشتووکاڵ، شارەوانی و سەرچاوەکانی ئاودا خەرج دەکرێت، ئەوەش دەستکەوتێکی حکومەتی عێراقە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی کەشوهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






