
کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کردووە، وەزیری سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت، 18 بۆ 20 مانگ هەڵسەنگاندن دەکرێت، دواتر کێڵگەکە فراوان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی یاوەری سەردانی واشنتنیان کرد، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت و غاز کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی و شاندەکەی، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی سیاسیی و ئابووری و سەربازی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بوو.
- لەم سەردانەدا دوو گرێبەست لەبواری پیشەسازی نەوت و غاز واژۆکران.
- گرێبەستی یەکەم؛ بۆ بابەتی غازە لەگەڵ کۆمپانیای میران ئینێرجی کە لە دوو کۆمپانیا پێکهاتووە کۆمپانیای 'ئێچ کەی ئێن' و کۆمپانیای 'ئونانس' کە لە بواری نەوت کار دەکات.
- ئەم گرێبەستە بۆ ئەوەیە کە ئەو کێڵگەی غازە بەکاربهێنرێت و بکەوێتە ناو ژێرخانی غاز لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان، پێشتریش بەشێک لەو کارەبایە بۆ عێراق ڕۆیشتووە.
- کۆمپانیای 'ئێچ کەی ئێن'، ئەو داتا و دیراسەیەی کراوە، کێڵگەی میران هەشت تریلیۆن پێ سێجا غازی تێدا هەیە، وەکو دەستپێک لە ماوەی 18 تا 20 مانگ لە قۆناغی یەکەم وەکو دیراسە کاری تێدا دەکرێت.
- پێشبینی دەکرێت 50 تا 70 ملیۆن پێ سێجا مەتر غاز دەربهێنرێت، دوای ماوەی هەڵسەنگاندنەکە ئەم کێڵگەی غازە فراوانتر دەکرێت.
- کۆمپانیای 'وێسترن زاگرۆس'ی ئەمریکی کە پێشتر لە کێڵگەی کوردەمیر کاری دەکرد، ئێستا گرێبەستی کێڵگەی تۆپخانەش لەگەڵ هەمان کۆمپانیا دەکرێت.
- ئەم گرێبەستانە وەکو گرێبەستەکانی پێشترە و هاوبەشە.
- بۆ ئەم گرێبەستانە ڕاوێژمان بە وەزارەتی نەوت و حکومەتی عێراق نەکردووە، بەڵام ئەم گرێبەستانە لە بەرژوەندی عێراقیشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






