ژووری بازرگانی ئەمریکا: بە سەردانەکەی مەسرور بارزانی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان دەستپێدەکات
- بزنس
- 20 ئایار
سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی واژووکردنی گرێبەستێکی گرنگ دەکات لە بواری نەوت و گاز لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان واژۆکردنی دوو ڕێککەوتنامەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانیەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و لە هەنگاوێکی گرنگدا دوو گرێبەستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی "HKN ENERGY, WESTERNZAGROS" کرا، ئەنجامدانی گرێبەستەکان کاردانەوەی نێودەوڵەتی و هەرێمی بە دوای خۆیدا هێنا و بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان ناوزەند دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دووری ئەبو زەید، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا میدیا میوان بوو، سەبارەت بە گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕایگەیاند: ئەنجامدانی دوو گرێبەستی مەزن لە بواری بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان سەرەتای بونیادنانی ئابورییەکی بەهێز دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم هەنگاوە گرنگییەکی مەزنی بۆ ژووری بازرگانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و واشنتن هەیە، بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان دەستپێدەکات.
- بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان قۆناغی هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و نەوت و کەرتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەبێت بە بنەمایەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی ئابوری و بازرگانی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





