
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی پێنج بە کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئامادە دەکرێت. حکومەتی عێراقیش بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕیاری لێبڕینی بەشێکی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی کوردستان جێبەجێ دەکات و هەموو فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەستی پێکرد، ئەمڕۆ سیستەمی پەیرۆڵ کارا کرا و بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری هەرێمی کوردستان کە سەرپەرشتی سیستەمی پەیرۆڵ دەکات، بە ئاڤای گوت، بە کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوو لیستی مووچە تەواو دەبێت، پێنجشەممە لیستەکە بەتەواوی ئامادە دەبێت و دەکەوێتە سەر وەزارەتی دارایی کەی دەینێرێت.
ڕوونیشی کردەوە، ئامادەکردنی لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نەماوە، لە داهاتوودا پێویست ناکات هیچ فەرمانبەرێک بەهۆیەوە نیگەران بێت.
"مانگانە دەتوانین بە 48 کاتژمێر لیستی مووچە ئامادە بکەین، بەڵام هەندێک جار بەهۆی هەندێک ڕۆتینیات لیستی مووچە درەنگ دەست بە ئامادەکردنی دەکرێت. بۆنموونە ئەم مانگە لێبڕینی سەدا یەکی مووچە هۆکار بوو بۆ درەنگ ئامادەکردنی.
وەزارەتی دارایی کوردستان چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق بوون بۆئەوەی بزانێت کە ئەم لێبڕینە بۆ مووچەی مانگی پێنجە یان مانگی دواتر. وەزارەتی دارایی عێراق دوێنێ وەڵامی وەزارەتی دارایی کوردستانی داوەتە کە لێبڕینەکە لە مووچەی مانگی پێنج بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیاری 281ـی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و ڕاسپاردەی وەزیری دارایی عێراق، بە رێژەی 1% لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەکرێت، هی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە مووچەی مانگی داهاتوو واتا پێنج دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





