
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێکی دیکەی ئەو فەرمانبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی، خانەنشین بوون، مامەڵەکانیان تەواو بووە، ژمارەیان 5 هەزار و 300 کەسە و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی پێنج ناوەکانیان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و ئەم مانگە پێنج مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 10 هەزار و 500 کەس مامەڵەی خانەنشینیان تەواوبووە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 500 کەس 12 مووچەکەی ئیکرامیە وەردەگرن، واتا خزمەتیان سەرووی 25 ساڵە و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "نزیکەی 15 هەزار فەرمانبەر ماون کە مامەڵەکانیان تەواو بکرێت و بخرێنە لیستی خانەنشینی، لەو ژمارەیە چوار هەزار کەس مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاکانە و 9 هەزاری دیکە لەو فەرمانگانەیە کە پێشووتر خزمەتی وەزیفیان لێکردووە."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی دارایی عێراق، کەسێک کاتێک تەمەنی دەبێتە 60 ساڵ خانەنشین دەبێت بەبێ گوێدان بە ماوەی خزمەتەکەی. ئەگەر کەسێک لەدایکبووی 1965-07-01، بێت ئەوا لە 2025-07-01 تەمەنی 60 ساڵی پڕ دەکات، واتا کە دەبێتە 60ساڵ و یەک ڕۆژ خانەنشین دەبێت.
مەبەست لەوەش کە دەڵێت بێ گوێدانە ماوەی خزمەتەکەی، واتە خزمەتی هەرچەند بێت خانەشین دەبێت، بەڵام نابێت خزمەتەکەی لە 15 ساڵ کەمتر بێت.
هەر فەرمانبەرێک 15 ساڵ کەمتر خزمەتی هەبێت، بەگوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عێراق، ئەوا خانەنشین نابێت و تەنیا پاداشتی خزمەت وەردەگرێت.
باکگراوند: 2025-01-15، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






