ئاڤا نیوز
بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە تووشی خوێنبەربوونی سییەکان بووە و ژیانی لە مەترسیدایە و پێویستی بەوەیە بەخێرایی ببرێتە دەرەوەی وڵات و نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆشنا حەمەئەمین ساڵح، تەمەنی 37 ساڵە و هەشت مانگ بووە کاتێک کیمیابارانی هەڵەبجە ڕوویداوە. ئەو بەرکەوتووە ئێستا تووشی خوێنبەربوونی سییەکان بووە کە قورسترین تووشبوونی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییە و ژیانیشی لە مەترسیدایە، پێویستی بەوەیە بەخێرایی ببرێتە دەرەوەی وڵات و نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: خێزانەکەی ڕۆشنا هەشت ئەندام بوون و ساڵی 1988 لە گەڕەکی عومەری خاوەر سەرجەمیان بەر چەکی کیمیایی کەوتوون، بەداخەوە چوار کەسیان، دایک و باوک و دوو برای هەر ئەوکات شەهید بوون، بەڵام خۆیی و خووشکێکی و دوو برای ماونەتەوە، خوشکەکەی دۆخی تەندروستی باشە، دوو براکەشی لەسەر ئەکری خۆیان چوونەتە دەرەوەی وڵات و نەشتەرگەریی سییەکانیان بۆ کراوە و ئێستا ئەوانیش تەندروستیان باشە، بەڵام ڕۆشنا کرێچییە و خاوەنی پێنج منداڵی بێ باوکە، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکات بەخێرایی بەهایانەوە بچن.
لێدوانی فەرمی: ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆشنا بەرکەوتەی چەکی کیمیاییە، بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیش تووشی خوێنبەربوونی سییەکان بووە، لێرە ناتوانرێت چارەسەر بکرێت و تەنها لە ئەڵمانیا چارەسەری هەیە.
- پێشتر تووشبووی وا هەبووە کە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئێستا تەندروستی باش بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئاماری کۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەیە، 25 کەسیان بەردەوام پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە و 23 کەسی دیکەشیان ناوەناوە پێویستییان بە ئۆکسجین هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






