ئاڤا هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەكایەتی لە بیستنی دەنگێكی گەورە ئاگادار دەكاتەوە
- ژینگە
- 26 ئایار

دیمەنی پووچەڵکردنەوەی مین. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی چالاكییەكی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لە چیای بەردەبووك لە دەڤەری باڵەكایەتی، ئاڤا دانیشتووانی چۆمان، گەڵاڵە و سمێڵان لە بیستنی دەنگێكی بەرز ئاگادار دەكاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئایار، كاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، چالاكییەكی لەناوبردنی دەیان مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی، لە بەرزاییەكانی چیای بەردەبووك لە دەڤەری باڵەكایەتی ئەنجام دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا دانیشتووانی چۆمان، گەڵالە و سمێڵان لە بیستنی دەنگی بەرزی پڕۆسەكە ئاگاداردەکاتەوە، هاوكات داواش لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکات بۆ هیچ مەبەستێک لەو شوێنە نزیک نەبنەوە.
ئەمەش بزانە: دانیشتووانی ئەو سنوورە بەمەبەستی گەشتیاری یاخود كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە یاخود بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكانیان، دەچنە بەرزاییەكانی دەڤەری باڵەكایەتی، بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین لە هەولێر هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە نزیكی بەرزاییەكانی چیای بەردەبووك نەكەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






