عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە ڕووبەڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتەوە
- ژینگە
- 26 ئایار

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
پێنجەم ساڵە عێراق کۆنفراس بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا ئەنجام دەدات. ئەمساڵ عێراق دەیەوێت سوود لە ژیریی دەستکرد وەرگرێت بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفراسەکەی کردووە.
وێنە گەورەکە: لە کۆنفراسی بەغدا بۆ ئاو کۆمەڵێک یاداشتنامە واژۆ کران، لەنێوان هەریەکە لە عێراق و ڕێکخراوی JIZ ـی ئەڵمانی بۆ کارکردن لەسەر دەریاچەی حلە بە 10 ملیۆن یۆرۆ. واژۆکردنی چەندین یاداشتنامەی تر لەوانە لەگەڵ سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی فاو.
لێدوانی فەرمی: د.زێدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفراسەکەی کردووە و بە ئاڤا میدیای وت، هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی باشی ئاوی هەیە، بەشێک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بەناو هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبن و بۆ ناوچەکانی عێراق دەچن، پێویستە هەرێمی ڕۆڵی هەبێت لەم پرسانە.
د.زێدا محەممەد باسی لەم بابەتانەش کرد:-
- بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقمان وتوە، هەرێمی کوردستانیش ڕووبەڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتەوە، بۆیە پێویستە ئەو بودجانەی بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا لەچوارچێوەی ڕێککەتنەکان واژۆ دەکرێن، پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا بێت.
- ئەمساڵ ئێران لەسەر ئاستی باڵا بەشداری نەکردبوو، بەڵام تورکیا بە شاندێکی باڵا بەشداری کردبوو. لە پانێڵەکان دەیانوت؛ پێویستە عێراق دیاری بکات لە چیدا هەماهەنگ بین و ئۆفەرەکانتان چین؟
باکگراوند: پێنجەم ساڵە عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی کاریگەر بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ڕیزبەندی پێنجەمە. سەنتەری ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت: لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوه عێراق نزیکەی 30٪ـی زەوی کشتوکاڵی لە دەستداوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






