ئاڤا نیوز
لە بەغدا وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێکی نییە، بەپێی مانگەکانی ڕابردوو بێت لە چەند ڕۆژێکدا تەواو دەبێت و بەغدا مووچەکە دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرسێ ئەرکەکەی خۆی پەیوەست بە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ کردووە، لەماوەی دوو هەفتەدا لیستی مووچە، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆی مانگی چواری ڕادەست کردووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی دوای تەواوبوونی وردبینی لەلیستی مووچە پارە خەرج بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئەگەر هیچی نوێ لەلایەن بەغداوە نەیەتە پێش، دوای تەواوبوونی وردبینی و ڕەزامەندیدان پارەکە خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وردبینیکردن لە لیستی مووچە لەلایەن بەغدا بە چەند ڕۆژێک تەواو دەبێت، تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە، ئەگەر پرسیار و تێبینیش هەبێت و پێویستیان بە وەڵام و ڕوونکردنەوە بێت، ئێمە ئامادەین و دەستبەجێ چییان بووێت دەیکەین و وەڵام و ڕوونکردنەوەیان پێدەدەین".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم ئەو ئەرک و پابەندییانەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەری ڕێککەوتوون بۆ ناردنی مووچە جێبەجێی کردوون، ئیتر چاوەڕوانە پێش جەژنی قوربان پارە لە بەغداوە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






