وەزیری تەندروستی: ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزبوون هەموویان خەڵکی بیانیین
- تەندروستی
- 26 ئایار

ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو سێ کەسەی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و وەزیری تەندروستیش دەڵێت: ئەوانەی هەڵگری بوون خەڵکی کوردستان نەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی سەردانی لیژنەكانی پشكنینی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بۆ چەند ئارایشتگایەک، دوای ئەوەی تێبینی کراوە چەند کارمەندێکی ئەو شوێنانە مۆڵەتییان نەبووە، پشکنینیان بۆ کردوون دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی HIV ئایدزن و پێشووتر بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ڕێککاری یاسایی بەرامبەر هەر شوێنێک دەگیرێتەبەر کە مۆڵەتی تەندروستی نەبێت. ئەو سێ حاڵەتەی دەستنیشانکراون، لە کاتی پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی بووە و لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی دەستنیشانکراون.
"ئەو سێ کەسە لە ئارایشتگای ئافرەتان کاریان دەکرد و بە هیچ جۆرێک خەڵکی هەرێمی کوردستان نین و بیانین، ڕێکاری پێویستیان لەگەڵ گیراوەتەبەر" د.سامان بەرزنجی وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندوقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە.
ژمارەكان وا دەڵێن: هۆبەی نەخۆشییە گوازراوە ڕەگەزییەكان سەر بە وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، 82 تووشبووی ئایدزی تۆماركردووە كە لەو ژمارەیە؛ 67ـیان بیانی بوون و دوای ئەنجامی پشكنین دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان كراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






