گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، "وردبینی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بووە". ئێستا چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن تەمویلی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە بکرێت.
وێنە گەورەکە: سێ ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و داهاتی نانەوتی و تەرازووی پێداچوونەی مانگی چوار جێبەجێ کردووە، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە ئەوەیە بڕیاری خەرجکردنی پارە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وردبینی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بووە، وەزارەتی دارایی عێراقیش هیچ تێبینیەکی لەسەر لیستەکە نەبووە.
ئێستا چی ڕوودەدات: بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری وردبینی و ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە بن، ئێستا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان لە بەغدایە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕوانی ناردنی پارە دەکات، لە ئەگەری ناردنی پارەدا پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی پێنج داوای 975 ملیار دیناری کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مووچەی مانگی چوار بەغدا 959 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش