ئابووریناسێکی ناوداری عێراق: هەرێمی کوردستان تەنیا 28%ـی پشکی خۆی لە عێراق وەرگرتووە
- بزنس
- 28 ئایار

نەبیل مەرسوومی، ئابوریناسی ناوداری عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئابووریناسێکی ناوداری عێراق دەپرسێت چۆن هەرێمی کوردستان تەواوی پشکی خۆی لە بودجەی ساڵی 2025 وەرگرتووە لە کاتێکدا ئێمە هێشتا لە مانگی ئایارداین.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە، کەچی عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە نابێت و لەکاتێکدا ئەمساڵ تەنیا چوار مووچەی ناردووە، ئامادە نییە چیتر پارەی مووچە بنێرێت. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی کوردستان، دەڵێت، تەواو پارە نانێرم، بەشی هەرێمی کوردستانم ناردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی ناوداری عێراق، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی : هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا سێ ترلیۆن و 800 ملیار دیناری وەرگرتووە کە دەکاتە 28%ـی پشکی خۆی لەکاتێکدا کۆی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2025، 13 تریلیۆن و 500 ملیۆن دینارە.
زانیاریی زیاتر: مەرسوومی دەپرسێت، ئایا هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ سزادانی هەرێمی کوردستان جگە لە بڕینی مووچەی فەرمانبەران، کە هەمیشە قوربانی ناکۆکی سیاسی و ئابووریی نێوان بەغدا و هەولێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





