نەرمین مەعروف: هەڵوێستی وەزارەتی دارایی پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە
- بزنس
- 28 ئایار

کۆبوونەوەی دكتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە پرسی مووچەی مانگی پێنج، پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 224ـی دادگای فیدڕاڵییە و ئەو شێوازەی پشكی هەرێمی كوردستانی پێ ئەژمار كراوە، هیچ بنەمایەكی یاسایی و ژمێریاری نییە، پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی 77ـە لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 28-5-2025، دكتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە دیوانی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبووەوە، مەبەست لە سەردانەكەی بۆ بەدواداچوونی چەند پرسێكی دارایی بوو پەیوەست بە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران، 100 هەزار دیناری باشتركردنی بژێوی خانەنشینان، بەهەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەستی كۆمیسیۆن، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و چەند پرسێكی دیكەی دارایی.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار نەرمین مەعروف لە ئەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان مشتومڕێكی زۆرم لەگەڵ وەزیری دارایی كرد، بەو پێیەی نووسراوەكە پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی 77ـە لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش، هەموو ڕێكارە دەستووری و پەرلەمانییەكان دەگرینە بەر.
هۆكارە زانراوەكان: ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دارایی عێراق، پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 224ـی دادگای فیدڕاڵییە، هاوكات ئەو شێوازەی پشکی هەرێمی كوردستانی پێ ئەژمارکراوە لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی، هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە، جگە لەوەی حکومەتی فیدڕاڵ هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی 2025 نەناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا لایەنی كەمتەرخەم بە پابەندبوونە داراییەكان ڕوون ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






