د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە یەکێک بووە لە ئەندامانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، باس لە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن دارایی عێراقەوە دەکات و دەڵێ پێچەوانەی یاسا و دەستووریشە.
وێنە گەورەکە: بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتی و یەکێتییەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت و زووڵم لە خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەڵوێستی تووندی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمەی وەزارەتی دارایی عێراق دەیکات پێچەوانەی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگەی فیدڕاڵیشە، ئەو نووسراوەی کە وەزارەتی دارایی عێراق کردوویەتی بۆ ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ بنەمایەکی تێدا نییە.
- لە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە نابێت بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە هیچ بابەتێک بکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق ڕێزی لەو بڕیارە نەگرتووە.
- بەپێی ماددەی 60ی یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر تەخسیساتی داراییش نەمێنیت، دەسەڵات دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران، ئازووقە، کارەبا و چەند بوارێکی دیکە تەرخان بکات.
- ئەم هەڵوێستی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵوێستێکی سیاسییە، چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نییە و پێچەوانەی دەستووریشە
- هەمیشە دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵوێستێکی نەرێنییان سەبارەت بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






