
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، چارەنووسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە و سوودانی وەڵام دەداتەوە.
وێنە گەورەكە: دوای دەرچوونی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق لە 2025-05-28، بە ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاداشتنامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و بەتووندی ئەو بڕیارەیان ڕەتكردەوە و داوایان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد ئەو پرسە لە نزیكترین كاتدا چارەسەر بكات، هاوكات داواشیان لە سەرۆككۆماری عێراق و وەزیرانی کورد كرد هەڵوێستێكی ئاشكرا و ڕاشكاو لەسەر ئەو كێشەیە بخەنەڕوو.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، ئاماژەی بەوەكرد، بەگوێرەى ئەو یاداشتەى سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاڕاستەى سەرۆکوەزیرانى عێراقمان کردووە، لەماوەى دوو رۆژدا چارەنووسى مووچە یەکلایی دەبێتەوە و سەرۆکوەزیرانى عێراق وەڵاممان دەداتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڤیان سەبری ڕوونیشی كردەوە، جێی سەرسووڕمانە وەزارەتی دارایی، خەرجی فیعلی كردووەتە پێوەر بۆ بڕینی مووچەی مووچەخۆران، لەكاتێكدا حکومەتى عێراق تاكو ئێستا تەنیا بۆ مانگى یەكی ئەمساڵ پڕۆسەی خەرجى فیعلیی حكومی یەکلاییکردووەتەوە و هێشتا دیار نییە عێراق بۆ 11 مانگەکەى دیکە، بڕی چەند پارەی خەرجكردووە یاخود خەرجی دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، سەرەتاى ئەمساڵ لە بەغدا رێکكەوتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوە كرا، كە بەغدا بەبێ گرفت مووچەى فەرمانبەران ڕەوانەبکات لەبەرامبەردا هەرێمى کوردستان مانگانە لیستى مووچە بەجێگیرى و بێ گۆڕانکارى بۆ بەغدا بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پووتین جەخت لە سەقامگیریی سووریا دەکەنەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فراكسیۆنی پارتی: بەمزووانە مووچەخۆرانی كوردستان دوو مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 17 هەزار خانەنشین پێنج مووچە و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن