ئاڤا نیوز
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، "باڵێکی تووندڕەوی شیعە لەوانە قەیس خەزعەلی" هەژموون و فشاری نەرێنییان بەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە هەیە و لەپشت بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانن.
وێنە گەورەكە: بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت، لەسەر ئاستی جیاوازیش دەست بە هەوڵ و فشار کراوە پێش جەژنی قوربان و لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا ڕاگەیاند: خەڵكی كوردستان خاوەنی ئیڕادەیەكی بەهێز و سەرۆكێكی خۆڕاگری هاوشێوەی سەرۆك بارزانییە، بۆیە ئیرادەی خەڵكی كوردستان لە بڕیاری سیاسیی وەزیرێكی بەغدا مەزنترە".
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات: "بڕیاری ڕاگرتنی مووچە لەژێر هەژموونی باڵێكی تووندەڕەوی شیعە بوو كە فشاری نەرێنییان بەسەر {تەیف سامی} وەزیری دارایی عێراقەوە هەیە، قەیس خەزعەلی و هاوڕێکانی لەپشت بڕیارەکەن".
ئەمەش بزانە: قەیس خەزعەلی، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبییە و ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەقە، لە لیستی تیرۆر و سزادراوەکانی ئەمریکادایە.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بە خاڵێکی دڵخۆشکەر دادەنێت و دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵی بوو سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە یەكدەنگ بڕیارەكەیان ڕەت كردەوە و بە بڕیارێكی سیاسی و نادەستوورییان دانا.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕیارێکی لەناکاودا، بە نووسراوی فەرمی ڕایگەیاند چیتر پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت، بەمەش مەترسی کەوتە سەر هەشت مووچەی ئەمساڵ.
بڕیارەکە کاردانەوەی تووند و فراوانی لە ناوخۆی کوردستان لێکەوتەوە، ڕۆژی دواتر لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕایانگەیاند: بە بڕیارەکە شۆک بووین، هیچ بنەمایەكی مرۆڤایەتی تێدا نییە و بۆ برسیكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بڕیارەكە بەتەواوی سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە. داواشیان لە سەرۆككۆمار و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق کرد هەڵوێستی ئاشكرایان هەبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بۆ ڕاگرتنی مووچە فشار لە تەیف سامی کراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






