
دیمەنی کاردی بانکی و ئاڵای ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەکارهێنانیان بۆ سپیکردنەوەی پارە، خەزێنەی ئەمریکا زیاتر لە 200 هەزار ماستەرکارد و ڤیزەکاردی بانکەکانی عێراق بلۆک دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە و کارئاسانیکردن بۆ ناردنی دۆلار بۆ ئێران و پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ئەمریکا لە دوو ساڵی ڕابردوودا سزای بەسەر زیاتر لە 30 بانقی عێراقدا سەپاندووە، یەکێک لە سزا قورسەکانیش ڕاگرتنی کارکردنی ماستەرکارد و ڤیزەکاردی ئەو بانکانە بوو لە دەرەوەی عێراق لە 1-6-2025، تەنانەت ناتوانرێت سپۆنسەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشیان پێ بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجینەی عێراق بەفەرمی داوای لە بانکی ناوەندیی عێراق کردووە زیاتر لە 200 هەزار ماستەرکارد و ڤیزەکارد بلۆک بکات کە ئەندامانی میلیشیا عێراقییەکان بەکاریان دەهێنن.
لێدوانە فەرمییەکان: سێس ئایزن، وتەبێژی ماستەرکارد دەڵێت، لە سەرەتای ئاشکرابوونی ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا کاریان کردووە و بەپێی پێویست هەنگاویان ناوە بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانەی نزیکن لە ئێران.
فلێچەر کوک، وتەبێژی ڤیزەکاردیش دەڵێت، ناوەندی کارەکانیان پابەندبوونە بە دڵنیابوون لەوەی مامەڵەکان لە تۆڕەکەیاندا یاسا پێشێل ناکەن و ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەریان دەگرنەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک لە ساڵی 2023دا حکومەتی عێراق دەستکاری بەهای دیناری کرد بەرامبەر دۆلا و بەفەرمی نرخی هەر 100 دۆلارێکی لە 118 هەزار دینارەوە کردە 132 هەزار دینار، ناسەقامگیری لە بازاڕی دراوی عێراق دروست بوو و نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکان 165 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەمەش دەرگای بەڕووی بازرگانییەکی نوێدا کردەوە، هەزاران کەس دیناری عێراقییان دەخستە سەر دەیان و سەدان ڤیزە کارد و ماستەر کارد، لە وڵاتانی دەوروبەری عێراق بە دۆلار ڕایان دەکێشا، دواتر حەواڵەی عێراقیان دەکردەوە و لە بازاڕ بە قازانج دەیانفرۆشتەوە، بەمەش بەردەوام دۆلار لە عێراق زیادی دەکرد، خەزێنەی ئەمریکاش پێیوایە "ئەم پارەیە بۆ ئێران نێرداوە".
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای ساڵی 2023 تەنیا 50 ملیۆن مامەڵەی دەرەکی بە ماستەرکارد و ڤیزەکاردەوە کراوە، بەڵام مانگی چواری هەمان ساڵ قەبارەی مامەڵە دەرەکییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار و 500 هەزار دۆلار، بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە شەوێکدا بە ڕێژەی "2900%"زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





