چوار بڕیار لە وەزارەتی دارایی کوردستانەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
- بزنس
- 2 حوزەیران

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و گوژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە نووسراوی فەرمی چوار بڕیاری نوێی لەبارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرد.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوەکە کە ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە 2-6-2025ی لەسەرە، 3%ـی دیکەی مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرێت و لەمەودوا لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینی لە 7% ەوە دەبێتە 10% و هاوشێوەی عێراقی لێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستانە لەگەڵ عێراق کە 1-6-2024 لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا. بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی 2014 ەوە دەرچووە لێبرێنی مووچە بۆ خانەنشینی 10٪ یە و پێشتر لە کوردستان 7% بوو.
شێوازی جێبەجێکردن: لێبڕینەکە لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە 10 ساڵ و نیوی ڕابردوو جێبەجێ دەکرێت، لە 1-1-2014 ەوە تاوەکو 30-6-2024. پارەی کەڵەکە بوو دەبێتە قەرز لەسەریان و بە سێ ساڵ لە فەرمانبەران و بە پێنج ساڵ لە خانەنشینان وەردەگیرێتەوە و مانگانە لە مووچەیان دەبڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر فەرمانبەرێک بەپێی مووچەی بنەڕەتییەکەی، لەماوەی ئەو 10 ساڵ و نیوەدا لەنێوان ملیۆنێک بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن دیناری لێدەبڕێت.
قووڵتر: فەرمانبەرێک 16 ساڵ خزمەتی هەبێت مووچە بنەڕەتییەکەی 314 هەزار بێت، 3%ـی لێبڕینەکە مانگانە دەکاتە نۆ هەزار و 440 دینار، ساڵانە 113 هەزار و 40 دینار، بۆ هەر پێنج ساڵەکە یەک ملیۆن و 186 هەزار و 920 دیناری لێدەبڕدرێت، ئەگەر ئەو کەسە فەرمانبەر بێت لە ماوەی سێ ساڵ ئەو بڕەی لێ وەردەگیرێتەوە، کە مانگانە دەکاتە 32 هەزار و 970 دینار، ئەگەر خانەنشینیش بێت مانگانە 19 هەزار و 782 دینار.
ئەگەر بەرزترین مووچەی بنەڕەتی هەژمار بکرێت، کە یەک ملیۆن و 190 هەزارە، 3%ـی لێبڕینەکە مانگانە دەکاتە 35 هەزار و 700 دینار، ساڵانە 428 هەزار و 400 دینار، کۆی پارەکە لەماوەی ئەو 10 ساڵ و نیوە 4 ملیۆن و 498 هەزار و 200 دەکات، بڕینەکەی بۆ فەرمانبەر مانگانە لە ماوەی سێ ساڵدا، 124 هەزار و 950 دینارە بۆ خانەنشین لە ماوەی پێنج ساڵ، 74 هەزار و 970 دینار دەبێت.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان