ئابووریناسێک: حکومەتەکەی سوودانی ساڵی 2024 نزیکەی 28 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە
- بزنس
- 3 حوزەیران

بڕێکی زۆری دیناری عێراقی؛ وێنە، محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئابووریناسێکی ناوداری عێراق، خەرجییەکانی حکومەتەکەی سوودانی بۆ ساڵی 2024 ئاشکراکرد و مەترسییەکانی کورتهێنانی بودجەی خستەڕوو و پێشبینی دەکات کورتهێنانەکە بگاتە 68 تریلیۆن دینار.
وێنە گەورەکە: خشتەی بودجەی ساڵی 2025 تاوەکو ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوەتەوە و ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، چونکە دۆخی ئابووریی عێراق ناجێگیرە ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی عێراقە، پێشبینیش دەکرێت کورتهێنان لە بودجە ساڵی 2025 بگاتە 68 ترلیۆن دینار.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، توێژەری کاروباری ئابووری ڕایگەیاند: بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2024، خەرجیەکانی کارکردن گەیشتووەتە 125 ترلیۆن دینار، خەرجی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 25 ترلیۆن دینار و پێشینەکانیش 18 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
ژمارەکان وادەڵێن: عوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی خەرجییەکان بە پێشینەکانیشەوە گەیشتووەتە 168 تریلیۆن دینار، لەبەرامبەردا داهاتی نەوت 127 ترلیۆن دینار بووە، داهاتی نانەوتیش نزیکەی 13 ترلیۆن دینار بووە.
.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: ئابووریناسەکە کۆی گشتی داهاتی نەوتی و نانەوتی خستەڕوو و دەڵێت "کۆی گشتیی داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2024 گەیشتووەتە 140 ترلیۆن دینار، بەمەش کورتهێنان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2024، زیاتر لە 28 ترلیۆن دینار بووە، ئەوەش ژمارەیەکی گەورەیە و کاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2025 دەبێت و ئەرکی پەرلەمانە چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کورتهێنان بدۆزێتەوە.
ئابووریناسێک: عێراق ساڵی ڕابردوو 28 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





