
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی لێبڕینی خانەنشینی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەوی سێشەممە 3-6-2025، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدوای بڵاو بوونەوەی گشتاندنی دارایی ژمارە (4) ی ساڵی 2025، لەڕێککەوتی 2-6-،2025 تایبەت بە لێبڕینی خانەنشینی، وەک لە گشتاندنەکەدا هاتووە کە پاڵپشتە بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و دوو نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (5989 لە 2025/5/15) و ژمارە (6170 لە 2025/5/19) و کۆنوسی کۆتایی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ( 24660 )ی ساڵی 2024.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لێرە و لەوێ لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پۆپۆلیست و کەسانی بەناو ڕەخنەگری بێ ئاگا کە لەسەر هەموو شتێک قسە دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ شارەزاییەکیان لەو بابەتانەدا هەبێت چەندین بوختان و چەواشەکارییان لەسەر ناوەرۆکی گشاندنەکە بڵاوکردۆتەوە، لەپێناو ئەوەی چیتر ڕای گشتیی بەلاڕێدا نەبرێت بەپێویستمان زانی بەم چەند خاڵەی خوارەوە ڕاستییەکان بخەینە ڕوو.
1- دوای بەرکاربوونی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی (2014) لە هەرێمی کوردستان، بەپێی بریاری ژمارە (259) لە 2024/7/3 و سەپاندنی ڕێژەی 10%ی لێبڕینی خانەنشینی لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەمەش ڕێژەی 3%ی لێبڕینی خانەنشینی لە ڕێککەوتی ( 2014/1/1) تا ( 2024/6/30 ) وەکو قەرز لەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان تۆمار دەکرێت کە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەژمارە (19100) لە ڕێککەوتی (2025/5/8)، ئاراستەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد کراوە و تیایدا کۆنوسی لیژنەی کۆتایی لە ڕێککەوتی (2025/3/9) هاوپێچ کراوە، ئەم لێبڕینەی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەپاندووە کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە ڕێککەوتی (2025/6/1) لێبڕینەکە لە مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
2- ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە، لەمانگی شوباتەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە ئەو لێبڕینە جێبەجێ بکات، بەماوەیەکی کەم پارەکە وەربگرێتەوە، بەڵام بەهەوڵی تیمەکانی وەزارەتمان ماوەی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە درێژ کرایەوە و چەند مانگێکیش جێبەجێکردنەکەی دواخرا، کە هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو لێبڕینەی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی ناردنی تەمویلی مووچە.
3- چۆن جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بۆتە هۆی سودمەند بوونی سەدان هەزار خانەنشین و فەرمانبەر کە لە داهاتوودا بەم یاسایە خانەنشین دەبن، دەبێت ئەو پابەندیەش جێبەجێ بکرێت کە بریتییە لە دانەوەی ئەو جیاوازی لێبرینەی کە لایەنێکی تری یاساکە هەیە.
4- ئەم لێبڕینی لە 3%ی کە مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گل دەدرێتەوە، ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی حکومەتی فیدراڵەوە.
5- جێبەجێکردنی ئەو لێبڕینی خانەنشینییە یەکێک بوو لە تێبینییەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ بەرکاربوونی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و ناردنی تەمویلی مووچەی مانگانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و هاوشێوەکانی کە کوێرانە بوختانیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، بەم ئایەتە وەڵامیان دەدەینەوە، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی زیاتر لە هەزار مۆلیدەی کوژاندووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
لە سۆران تەنیا لە سێ ساڵدا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل سووتاون
3 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەڵامێکی تووندی بەغدا دەداتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی داهات پێشکەوتووترین سیستم بەکار دەهێنێت