
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا نامەیەکی فەرمی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و نوێنەری وڵاتان بکرێت کە تێیدا لایەنە دەستووریی و یاسایی و داراییەکان ڕوونبکرێتەوە و داوای هاوئاهەنگیی و پشتیوانیی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هەرێم بکرێت لە چوارچێوەی دەستوور.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە دوو ئاراستە کار لەسەر پرسی مووچە بکرێت، یەکەمیان گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەستووری، دووەمیان کارکردن بە ڕێگەی دیپلۆماسی لە ناوخۆ و دەرەوە ڕێکار دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدرێتە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و پشتگیری بەدەست بهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، دەربارەی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک پێکبهێنرێت تا سکاڵای هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ، بۆ ئەوەی گوشار لە حکومەتی عێراق بکرێت چیتر ستەم لە هەرێمی کوردستان نەکات و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کیێڤ بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری سێ بژاردەی کورد بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی دەدرێت بە گەشتیاران لە مەلەکردن لە ڕووبار و زێیەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری بۆ ئاڤا: بانکی ناوەندی ناتوانێت دیناری زیاتر چاپ بکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەڵامێکی تووندی بەغدا دەداتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی داهات پێشکەوتووترین سیستم بەکار دەهێنێت