هێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق نیگەرانن لە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان
- بزنس
- 4 حوزەیران
ئاڤا نیوز
کاردانەوەی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە سنووری هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە، هێزو لایەنە سیاسیەکانی عێراقیش گەیشتوون بەو بڕوایەی کە خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بڕیارێکی سیاسییە و لێدانە لە هاوبەشیکردن و دۆسیەکە وەکو بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن دژی کوردستان بەکار دەهێنرێت.
وێنە گەورەكە: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی تەواوی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوە لێ کەوتووەتەوە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بڕیارەکە بە پێشیلی دەستوور و بانگەشەی هەڵبژاردن نەو دەبەن.
لێدوانی فەرمی: حامد سەید، جێگری ئەمیندرای گشتی رەوتی خەتی نیشتیمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دەیانەوێت گێچەڵ بە شایستە داراییەکانی کوردستان بکەن لە پێناو برسیکردنی گەلی کورد، بەم ڕێگایە دەیانەوێت پەیامی سیاسی بگەیێنن، ئەمە خۆی لەبنەڕەتدا لێدانە لە هاوبەشیکردن، بەهیچ شێوەیەک ئەو مامەڵەیە قەبووڵکراو و ڕێگەپێدراو نیە، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان شایستەیەکی داراییە بۆ هاونیشتیمانیانی عێراق بەگشتی و لە نێویاندا کوردستانیان.
لەلایەکی دیکەوە: موعین کازمی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر بە ئاڤای وت، "چوارچێوەی هەماهەنگی ژمارەیەک دەستپێشخەری ئامادەکردوە بەمەبەستی دروستی لێکتێگەیشتن لەسەر کۆی پرسە جیاوازەکان لەپێناو سفر کردنەوەیان ، پێویستە هەموان پێکەوە هەماهەنگی یەکتربکەین و ڕۆڵبگێڕین بەرامبەر بە ئەرک و پابەندییەکان تاوەکو هەموان پشکی خۆیان وەربگرن بەشێوەیەکی تەواوەتی و کار لەپێناوی ئەوەدا دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەواوی مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی پێنج و بەشێکی دیکەیان مووچەی مانگی شەشیان وەرگرتووە، پێچەوانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لە دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامدان و بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی بەغداوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەگیرفانی خاڵییەوە بەڕێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






