وەزارەتی دارایی یەکە ژمێریارییەکان لەبارەی گۆڕانکاری لە سیستمی پەیڕۆل ئاگادار دەکاتەوە
- بزنس
- 11 حوزەیران

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری بە مەبەستی زانینی جیاوازییەکان، مانگانە پەیوەست بە دۆخی مووچەخۆران یەکە ژمێرییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ڕۆژانە گۆڕانکاری لە سیستمی ناوەندیی مووچە بکەن.
وێنە گەورەکە: مانگانە گۆڕانکاری لە دۆخی مووچەخۆران لە سیستمی پەیڕۆل دەکرێت، ئەو گۆڕانکارییانەش؛ خانەنشینکردن، مۆڵەتی بێ مووچە، مۆڵەتی بە مووچە، دەست لەکارکێشانەوە، کۆچکردن، مۆڵەتی دایکایەتی و مۆڵەتی خوێندن دەگرێتەوە، ئامانج لێی زانینی جیاوازییەکانە بۆ ئەوەی بە شەفافی لە لیستی مووچە جێگیر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "گشت یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە دامودەزگاکان، دەتوانن گۆڕانکاری لە دۆخی مووچەخۆر بکەن لە سیستەمی ناوەندیی مووچە بەشی مووچەخۆران، چونکە ئەم گۆڕانکارییانە لە سیستەم پەیوەندیدار نین بە کردنەوەی خشتەی مووچە و دەکرێت ڕۆژانە بکرێن، پێویستە لەکەمتر لە 48 کاتژمێر پەسەند بکرێت.
قووڵتر: مانگانە فەرمانبەری نوێ مامەڵەیان تەواو دەبێت و خانەنشین دەبن، پێویستە زانیارییەکانی بگۆڕدرێن، هاوکات تۆمارکردنی ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچە و بە مووچە دەکەن، دەستلەکارکێشانەوە، کۆچکردن، مۆڵەتی دایکایەتی و مۆڵەتی خوێندن پێویستە لەگەڵ وادەی خۆیان و جیاوازییەکانی مووچەیان تۆماربکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






