بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 11 حوزەیران
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی لە یەکی ئەم مانگەوە لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سکاڵا دژی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی دادگا ئەو پڕۆسەیە دواکەوتووە، بەگوێرەی زانیاری ئاڤا، هەر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-05-28، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، ئەمەش بە بیانووی نەمانی تەرخانی دارایی ساڵی 2025، ڕۆژی 1ـی 6، کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان دژی ئەو بڕیارە تۆمار کرد، هەر ئەو ڕۆژە دادگا بە فەرمانی ژمارە 104ـی فیدڕاڵی سکاڵاکەی وەرگرت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆک و چوار لە ئەندامانی دادگا بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کرد بوو ئەو پڕۆسەیە دواکەوت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵێت: ئەو پێنج دادوەرەی چووبوون بۆ حەج گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە تەنیا جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕالی گەڕاوەتەوە دەوام و ئەوانی دیکە هێشتا نەگەڕاونەتەوە ئەمەش پڕۆسەکەی دواخستووە، چونکە ڕێژەی یاسایی تەواو ناکات. دادگا تەنیا سبەی لەبەردەستە ئەگەر سبەی فەرمان سالاریی (ئەمر وەلائی) دەرنەکات تا 2025-06-16، واتا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت، چونکە ڕۆژی یەکشەممە بەبۆنەی ڕۆژی غەدیر لە عێراق پشووی فەرمییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






