ڕێباز حەملان: ئەمریکا گوشاری لە عێراق کردووە کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات
- بزنس
- 11 حوزەیران

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت: ئەمریکییەکان لەڕێگەی باڵیۆزەکەیان لە عێراق ئاگاداری حکومەتییان کردووە، پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی وتی، گوشارێکی گەورەی ئەمریکا لەسەر عێراق هەیە کە دەبێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، بۆیە لەڕێگەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، حکومەتی عێراق ئاگادار کراوەتەوە پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
زانیاری زیاتر: لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی، ڕێباز حەملان ئەمانەشی وت:
٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق چاوەڕێی فەرمان سالاریی (ئەمر وەلائی) دادگای فیدڕاڵی دەکەن، لەسەر بنەمای ئەو فەرمانە هەنگاو دەنرێت، هەموو ئاراستەکان بەرەو ئەوەن دادگا فەرمان سالاریی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکات.
٠ سەربارەت بە تەرخانکردنی دارایی، شایستەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025 دیاریکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی داوە، پشکی هەرێمی کوردستان 13 تریلیۆن و 334 ملیار بوو، بەڵام بۆ چوار مانگ تەنیا سێ تریلیۆن و 834 ملیار خەرجکراوە. کاتێک دەڵێن شایستەتان نەماوە، ئەمە هیچ بنەمایەکی نییە.
٠ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
1 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە