حەمدی شنگالی: سەرۆکوەزیران لەهەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە
- بزنس
- 11 حوزەیران
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ئاماژە بەوە دەدات کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هەموو لایەنەکان بۆ ئەو مەبەستە لەسەرهێڵن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەمواری ماددەی 12 بڕگە (ج) لە یاسای بودجە كە پەیوەستە بە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ماوەی چوار مانگە هێشتا هیچ بەرەوپێشچوونێک لەلایەن بەغداوە بەدیناکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە ڕژدی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە نێویشیاندا دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان."
باکگراوند: ڕۆژی 25ـی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، دوو ساڵ دواتر تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد کرا، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی ڕاوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش