دۆلاری ئەمریکی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی دینار لە بازاڕەکانی عێراق، خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 144 هەزار دیناری عێراقی بوو. لەلایەکی دیکەوە شارەزایان پێیانوایە لەم دۆخەی ئێستا دەبوو بەهای دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: شارەزایان دەڵێن لەم دۆخەی ئێستا دەبووایە بەهای دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە، بەڵام ئەوەی وایکردووە دۆلار زیاتر نەڕوات نەبوونی دینارە. ئەگەر بارودۆخی ناوچەکەش ئارام بێتەوە و جەنگی ئیسرائیل و ئێران نەمێنێت، ئەگەری دابەزینی بەهای دینار هەیە بەرامبەر دۆلار.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە ئەگەرێکی بەهێزەوە پێشبینی دەکرێت بەهای هەر 100 دۆلارێک دابەزێت بۆ ژێر 140 هەزار دینار، چونکە عێراق بانکەکانی ناچار کردووە لەجیاتی دۆلار دینار هەڵبگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی تمەنی ئێرانی، ئەمڕۆ 100 دۆلار دابەزیوە بۆ نۆ ملیۆن و 300 هەزار تمەن. بەراورد بە دوێنێ تمەن کەمێک بەهاکەی بەرزبووەتەوە، دوێنی 100 دۆلار بە نۆ ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، لەم دۆخەی ئێستا کە ئێران تێیکەوتووە بەهاکەی خراپ نییە، چونکە دەبوو ئێستا بەلایەنی کەم هەر 100 دۆلارێک گەیشتبایە 10 ملیۆن تمەن، بەڵام وەک دیارە بازاڕ پێشبینی دەکات ئێران ڕێکبکەوێت لەگەڵ ئەمریکا.
هۆکارە زانراوەکان: ئەمریکا تاوەکو ئێستا ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن و ئێرانیش بەفەرمی دانوستانی ڕەتنەکردووەتەوە. هۆکارێکی دیکەش لەسەر زمانی بازاڕ ئەوەیە، دەڵێن ئەمریکا تاوەکو ئێستا بەکردارەکی داخڵی جەنگ نەبووە، ئەمەش وادەکات ئێران بەرگەی جەنگەکە بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






