
دیمەنی بەلەم ی ڕاوچییەکان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
بەشی پۆلیسی دارستانی سەید سادق ڕاوچییەك لە ساتەوەختی ڕاوكردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیر دەكات، شەوی ڕابردووش بەهەمان هۆكار دوو ڕاوچی دیكە دەستگیر كران.
وێنە گەورەكە: ئێستا وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسییە لە تێكڕای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەو پێیەی كاتی گەرا دانانە لەپێناو زیادكردنی سامانی ماسی، سەرەڕای ئەوەش كەسانێك بە نایاسایی و دوور لە هەستكردن بە گیانی بەرپرسیاریەتی، سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەكان دەكەن و راو دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە دوو ڕاگەیێنراوی جیاوازدا، دەستگیركردنی سێ ڕاوچی لە كەناراوەكانی دەریاچەی دەربەندیخان ڕاگەیاند كە لەكاتی ڕاوی ماسیدا بە بەڵگەوە بینراون.
زانیاریی زیاتر: لەو هەڵمەتانەدا دەست بەسەر بەلەمێك و سێ تۆڕی ماسیگرتن و دەیان ماسیدا گیرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران كرایەوە و ڕادەستی دادوەری دادگای تایبەتمەند كران بۆ گرتنەبەر ڕێكاری یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






