پۆلیسی كەركووك: چاوەڕێی فەرمانی سوودانین بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنیی شارەکە
- کوردستان
- 21 ئازار

سەرۆکوەزیرانی عێراق و پەیکەری پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی كەركووک بۆ وەرگرتنەوەی دۆسەی ئەمنیی شارەكە ئامادەیە و ئێستا چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراقن بۆ ئەوەی دۆسیەكەیان ڕادەست بکرێت و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان بكشێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك، فەرماندەی پۆلیس و بەرپرسی دۆسیەی ئەمنیی شارەكە کۆبووەوە و گوتی، لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک و قەزای حەویجە، ڕادەستی پۆلیسی شارەکە دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پۆلیسی كەركووك بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی، هەموو ئەو كەموكورتیانەی کە هەبوون چارەسەركراون، تەنیا چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراقین بۆ ئەوەی دۆسیەكەمان ڕادەست بکرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەبوونی كامێرای چاودێری لە سەنتەری شار و بازگەكان، كێشەی سكانەر لە بازگەكان، نەبوونی كارمەندی پێویست بۆ بازگەكان و بنكەكانی پۆلیس، گرفتە سەرەكییەكانی دۆسیەی ئەمنیی شارەكە بوون.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سێ قۆناغی جیاواز 3,700 کارمەندی پۆلیسی بە شێوازی گرێبەست دامەزراند، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆسییەكە ڕادەستی پۆلیس نەكراوە.
باکگراوند: لە ساڵی 2017ـەوە دۆسیەی ئەمنیی كەركووك لە دەستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكاندایە كە لەلایەن تەحسین خەفاجییەوە سەرپەرشتی دەكرێت؛ ئێستاش هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی پۆلیس دۆسییەكە وەرنەگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت