
کەشتییەکی جەنگی ئێران لە کەنداوی عەرەب
ئاڤا نیوز
گەرووی هورمز بە یەکێک لە ڕێڕەوە گرنگەکانی بازرگانیی جیهانی دادەنرێت و 84%ی ئەو نەوتەی پێیدا تێدەپەڕێت، بەرەو وڵاتە گەورەکانی ئاسیا دەڕوات، دیارترینیان چین، هیندستان، کۆریای باشوور و یابانن. ئابووریی ئەم وڵاتانە زۆر هەستیارن بەرامبەر هەر کۆتوبەندێک کە ڕەنگە بەسەریاندا بسەپێنرێت لەڕێگەی بەرتەسککردنەوەی جووڵەی کەشتیوانییەوە، لە ئەگەری تووندبوونەوەی ئاستی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا (2025)، ڕۆژانە 14.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، سەرباری 5.9 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمەکانی دیکە (دەرهێنراوەکانی نەوت) کە دەکاتە 20%ی بەرهەمی جیهانی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئاژانسی زانیاریی وزەی ئەمریکی، چین لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 5.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لەڕێگەی هورمزەوە هاوردە کردووە.
هەروەها، سعوودیە لە ساڵی ڕابردوودا دووەم گەورەترین دابینکەری نەوتی خاو بووە بۆ چین و کۆی گشتیی ئەوەی چین تەنیا لە سعوودیە هاوردەی کردووە گەیشتووەتە 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو کە ئەمەش تەنها 15%ی هاوردەکانی چین پێکدەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: چین زیاتر لە 90%ی هەناردە نەوتییەکانی ئێران دەکڕێت، ئێران بە سەرچاوەیەکی گەورەی هایدرۆکاربۆنەکان دادەنرێت کە چین هاوردەیان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ناوەندی "کێپلەر"، هاوردەکانی ئێران بۆ پەکین لە مانگی نیساندا گەیشتووەتە نزیکەی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە بەشی زۆری ئاراستەی ئەو پاڵاوگە چینییانە دەکرێت کە بە (أباريق الشاي - قۆریی چا) ناسراون و بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەت کار دەکەن، ئەمەش خۆلادان لە سزاکانی ئەمریکا ئاسان دەکات.
لە دوای ئەوانەوە، هیندستان، کۆریای باشوور و یابان دێن لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا.
باکگراوند: جێی ئاماژەیە کە وڵاتانی وەک شانشینی عەرەبستانی سعودیە و ئیمارات، خاوەنی ژێرخانێکن کە جێگرەوەی دوور لە گەرووی هورمزیان پێدەبەخشێت، ئەمەش مەودای ئەو پەککەوتنە کەم دەکاتەوە ئەگەر بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە ڕووبدات، ئەو گەرووەی کە ئێران هەڕەشەی داخستنی کرد دوای ئەو گورزە کوشندەیەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێی وەشاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






