
دیمەنی شاری هەولێر، پایتەختی کوردستان لە وەرزی بەهاردا
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت عێراق لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک، ڕووبەڕووی دابەزینێکی بەرچاوی پلەکانی گەرما و کەشێکی نامۆ ببێتەوە، کە بە "بەهارە" وەسف کراوە، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێزەوەیە کە ناوەندەکەی لە تورکیایە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ بەپێی نەخشەکانی کەشوهەوا، سەرەڕای ئەوەی کاریگەریی سەرەکیی نزمەپاڵەپەستۆکە لەسەر تورکیایە، شارەزایان هۆشداری دەدەن دەسەڵاتە خۆجێییەکانی عێراق، کە پێویستە ئاستی ئامادەباشی بەرز بکەنەوە، چونکە ڕۆژانی داهاتوو کەشێکی "توند و نامۆ"ـی ئەم کاتەی ساڵیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاریگەریی ئەم بارودۆخە لەسەر عێراق بەشێوەی دابەزینی پلەکانی گەرما دەردەکەوێت، بەجۆرێک کە هەفتەی یەکەمی مانگی تەممووز کەشێکی فێنکتر و خۆشتری دەبێت، ئەمەش دۆخێکی دەگمەنە بۆ ئەم مانگە کە بە گەرمترین مانگی ساڵ دادەنرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم گۆڕانکارییە لە ئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قووڵە لە ڕۆژئاوای تورکیا، کە دەبێتە هۆی بارانێکی بەخوڕ، لافاو و تەرزەبارین لەو وڵاتەدا. هەرچەندە پێشبینیی بارانبارین لە عێراقدا کەمە، بەڵام کاریگەریی لاوەکیی ئەم سیستمە کەشییە بە دابەزینی پلەکانی گەرما لەسەر ناوچەکانی عێراقیش هەستی پێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە کۆیە شکانی بۆرییەکی سەرەکی دابەشکردنی ئاو ڕادەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان هەولێر – سلێمانی دەبێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی كوردستان نزم دەبنەوە
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وشكەساڵی سەدان ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان لەناودەبات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بڕی پێبژاردنی سەرپێچییە ژینگەییەكانی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاودەكاتەوە
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ڕۆژە ئاگرەکەی سیدەکان کۆنترۆل نەکراوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
گەرمای بەسرە لەسەرووی نیوەی پلەی کوڵانە و ئاڵای مۆر هەڵکرا