
دراوی عێراقی و لیستی مووچە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەرچەندە مانگێک زیاترە لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی بەغدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن بەغداوە وردبینی تێدا نەکراوە، هاوکات لیستی مووچەی مانگی شەشیش ڕەوانە کراوە، وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەڵێت، وردبینی لە لیستی هەردوو مانگ دەکەوێتە دوای هاتنی شاندی دارایی عێراق بۆ هەولێر.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ساڵ، ڕێککەوتن لەسەر ناردنی تەواوی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەڵام بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوو و ماوەی دوو مانگە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە ڕەوانە نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو کاتێک وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، تەیف سامی بڕیارێکی بە نووسراوی فەرمی دەکرد کە چیتر مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت، ئیتر بەهۆی بڕیارەکە وردبینی نەکرا.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە مانگی پێنج مووچە نەنێردرا، بەڵام وەزارەتی دارایی کوردستان ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و لیستی مووچەی مانگی شەشی ئامادەکرد، ڕۆژی چوارشەممە 2025-06-25، تیمێکی تەکنیکی لیستەکەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بەڵام بەهەمانشێوەی مانگی ڕابردوو، لیستەکەیان لێ وەرگرتوون و وتوویانە جارێ دەست بە وردبینی ناکەن، تیمە تەکنیکییەکەی کوردستانیش گەڕاونەتەوە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دەکەوێتە دوای سەردانی شاندەکەی عێراق و ڕێککەوتن لەو بارەیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





