
لۆگۆی ئۆپیک و ئاڵای هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، د. ئامانج مەحموود دەڵێت: بە هەناردەکردنەوەی نەوت، هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە سەر نەخشەی ئۆپێک، ئەو کۆمپانیایانەی کورستانیان جێهێشتبوو دەگەڕێنەوە و دەستی کار زیاد دەبێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگە، بەهۆی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان ڕاگرتووە، وا بڕیارە ئەو شاندەی لە هەولێرن لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەری نوێ بۆ کێشەی نەوت و مووچە بدۆزنەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحمود، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەی دوو ساڵە هەر شاندی هەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا، بەڵام ئەمجارە شاندی بەغدا هاتوون دەیانەوێت بە شێوەی کۆتایی چارەسەر بۆ کێشەکان دابنرێت. ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێکاتەوە بیانوی بەغدا نامێنێت بۆ نەناردنی مووچە.
د.ئامانج مەحموود ئەمانەشی وت: زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەروو 25 ملیار دۆلارە.
- هەندێ لایەن دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەک هێزی ئابووری هەرێمی کورستان لاواز بکەن، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەم شەڕە بەوان ناکرێت.
- یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شاندەکەی بەغدا ئەو 16 دۆلارەیە کە مافی کۆمپانیاکانە.
- بەشێکی زۆری لایەنە شیعی و سونییەکان بۆچوونیان ئەوەیە کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.
- زۆر گەشبینم کە کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت، هەموو ئاراستەکان ئاماژەی ئەوەن، چارەسەرێکی نزیک لە ڕێگایە، لە زووترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.
- هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک هیچ هەڵبژاردنێکی ڕابردوو نابێت بەهۆی ئەو شەڕەی لەناوچەکە ڕوویدا، زۆربەی لایەنەکانی بەغدا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی چیتر حکومڕانی ئاوا ناکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






