
وێنەی دیناری عێراقی - ئاڵای کوردستان و عێراق (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
لەبارەی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش نزیکبوونەوەی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە. ئەو شاندەی عێراق کە لە هەولێر بوون دوێنێ گەڕانەوە، شاندێکی کوردستانیش ئەمڕۆ چووەتە بەغدا و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان کردووە. ئاڤا زانیویەتی هەردوولا لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێککەوتن نێزیکن.
لێدوانی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو شاندە تەکنیکییەی حکومەتی عێراق کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی هەولێریان کرد، دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ هەینی گەڕاونەتەوە بەغدا. ئەمڕۆ شەممەش شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدای کردووە و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجام داوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ئەو کۆبوونەوانەی کراون ئەرێنی بوون، هەولێر و بەغدا لە ڕێککەوتن نێزیکن، بەهۆی ئەرێنیبوونی گفتوگۆکان ئەمڕۆ شاندێکی کوردستان چووەتە بەغدا. لەم ڕۆژانە ههولێر و بهغدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچە و هەناردەكردنهوهی نەوت دەدەن.
لە کۆبوونەوەکاندا قسە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کراوە کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ڕازی بکرێن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەنەوە لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
گفتوگۆش دەکرێت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی پشکی حکومەتی عێراق لە داهاتی ناوخۆی کوردستان، ئەمە یەکێک لە داواکارییەکانی بەغدایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوا دەکات، شایستە داراییەکانی بەتەواوی پێبدرێت، واتە جگە لە مووچە پشکی خۆی لە بودجە بەتەواوی پێبدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سبەی یەکشەممە پرسەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیاتر یەکلایی دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لە بەغدا کراوە لەبارەی نەوت بووە و نوێنەری ئەوانی تێدا نەبووە. واتا ئەو شاندەی ئەمڕۆ چووەتە بەغدا نوێنەری وەزارەتی دارایی لەگەڵ نەبووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتیشی: ئەگەر هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ڕێککەوتن، ئینجا گفتوگ لەسەر داهاتی ناوخۆ دەکرێت، بەغدا داوا دەکات مانگانە 50%ی داهاتی ناوخۆیان بۆ بنێرین، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی پێشتر ئێمە تەنیا نیوەی داهاتی گومرگ و باجیان پێدەدەین.
هاوکات، سەرچاوەکەی ئاڤا لە وەزارەتی دارایی گوتی: ئەم هەفتەیە ناردنی مووچە یەکلایی دەبێتەوە کە هەردوولا ڕێککەوتن و بڕیاری کۆتایی درا، سەرەتا پارەی مووچەی مانگی پێنج دەنێرن، پارەی مووچەی مانگی شەش چەند ڕۆژێک دواتر دەنێردرێت، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەگەر هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی هیچ مووچەیەک نافەوتێت.
لەلایەکی دیکەوە: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نوێنەرمان لە کۆبوونەوەکان بەشدارە و چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێککەوتنەکە دەکەین. بڕیاریشە لەم ڕۆژانە شاندێکی باڵا و بڕیاربەدەستی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





