
دیمەنی چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل و بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر زیادبوونی خواست لەسەر کڕینی زەوی، شوقە و خانوو و بەرز بوونەوەی نرخیان دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جمووجۆڵی بازرگانی و هەموو سێکتەرە دارایی و ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کرد، وەستانی جەنگەکەش کاریگەرییە نەرێنیەکانی لەسەر ناوچەکە وردە وردە کەم دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نیاز نەسرەدین، بەرپرسی بۆرسەی عەقاراتی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی زەوی و خانوو بەرز بووەتەوە، بۆ نموونە ئەو زەوییانەی نرخیان لە نێوان 10 بۆ 20 هەزار دۆلارە ، هەزار بۆ هەزار و پێنج سەد دۆلار نرخیان بەرز بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نیاز نەسرەدین، ئێستا خەڵک لە وڵاتانی ئەوروپا و باشوور و ناوەراستی عێراق زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دەکڕن، ئەمەش وایکردووە خواست و نرخی زەوی، شووقە و خانوو زیاتر بەرز ببێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاری عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاری خانووبەرە لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای گوت: دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر بیانییەک مولکێک بکڕێت بەهای لە 50 هەزار دۆلار کەمتر نەبێت، ئیقامەی پێدەدرێت، بەشێکی ئەو خەڵکە بیانیەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، زەوی و خانوو دەکڕن، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خانوو و زەوی دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






